گروپی ڤاگنەر كۆنترۆڵكردنی تەواوی شاری باخمووتی لە ئۆكرانیا راگەیاند

گروپی ڤاگنەر كە نزیكە لە روسیا، كۆنترۆڵكردنی تەواوی شاری باخمووتی لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا راگەیاند و سوپای ئۆكرانیاش ئەو هەواڵە رەتیدەكاتەوە.

گروپی ڤاگنەر تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئاڵای روسیامان لە دوایین پێگەی سوپای ئۆكرانیا لە شاری باخمووت هەڵكردووە و شارەكە بە تەواويی كۆنترۆڵكردووە، راشیانگەیاندووە لە 25ی ئایارەوە هێزەكانیان لە شارەكە دەكشێنەوە و رادەستی سوپای روسیای دەكەن.

لە بەرامبەر ئەو تۆمارەی گروپی ڤاگنەردا هێزەكانی ئۆكرانیا بڵاویانكردووەتەوە، “تائێستا شەڕ و پێكدادانەكان لە شاری باخمووت بەردەوامن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێك لەو كۆمپانیایەی گرێبەستەكەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس كە لە ئەمریكا گرێبەستی وزەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كرد راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share