(ڤیدیۆ) تۆتنهام بەردەوامە لە دۆڕاندن

یانەی تۆتنهام لە ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێزدا بەرامبەر برێنتفۆرد دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد، کە دووەم دۆڕاندنی لەسەریەکە لە دوایین هەفتەکانی پریمەرلیگ.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (37)ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە یاریگای خۆیدا میوانداریی برێنتفۆردی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سپێرز” لە خولەکی هەشت لەلایەن هاری کەینەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی برێنتفۆرد لە خولەکەکانی 50، 62، 88 لەلایەن بریان ئێمبوێمۆ و یوان ویزاوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، تۆتنهام بە (57) خاڵەوە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو، لە بەرامبەردا یانەی برێنتفۆرد بە (56) خاڵەوە بۆ پلەی نۆیەم سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ (16) و به‌رشلۆنه‌ی ڕه‌وانه‌ی “یوروپالیگ” کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئینته‌ر میلان هاوشانی بایرن میونشن سه‌رکه‌وتنی…
Total
0
Share