رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، بڵاویکردەوە، ساڵی 2024 خراپترین ساڵ بووە بۆ منداڵان بە تایبەت لەو ناوچانەی شەڕ و ناکۆکیان تێدا نییە و ژمارەی ئەو منداڵانەی لەو ناوچانەدا دەژین روویان لە زیادبوون کردووە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی یونسێف، نزیکەی 473 ملیۆن منداڵ لە ناوچە جێشەڕ و ناکۆکەکان دەژین، واتە لە هەر شەش منداڵێک لە جیهاندا یەک منداڵیان دەکەونە ناوچەی شەڕەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو 10% ی منداڵان لە ناوچە ناجێگیرەکاندان ئێستا رێژەکە بۆ 19% بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە، 52 ملیۆن منداڵ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکانیان لە خوێندن بێبەشبوون.
منداڵانی فەلەستین، میانمار، سۆدان، کۆنگۆ، لوبنان، هایتی و ئۆکرانیا زۆرترین ژمارەی ئەو منداڵانە پێکدەهێنن کە لە راپۆرتەکەدا باسکراوە.