سوپای بەریتانیا لەبارەی هاککردنی تویتەر و یوتیوبەكەی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سوپای بەریتانیا هەژماری فەرمیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر و کەناڵەکەی لە یوتیوب هاککرا، ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە لێکۆڵینەوە دەکەن.

سوپای بەریتانیا ڕایگەیاندووە، کە هەژمارەکانی گەڕاندووەتەوە و ئێستا لەدەستی خۆیاندایە، ئەو مەترسییە بە جددی وەردەگرن و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

لە پەیامەکەی سوپای ئەمریکادا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە هاتووە، “داوای لێبووردن دەکەین بەهۆی ئەو ڕووداوە کاتییەی ڕوویدا، لێکۆڵینەوەی چڕ لەوبارەیەوە دەکەین ئەنجامدەرانی دەبێت بەرپرسیارێتییەکە هەڵبگرن”.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا لە کەناڵی یوتیوبیش بەردەستن دوای ئەوەی کەناڵەکەیان هاککراوە و چەند ڤیدیۆیەکی تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان تێدا بڵاوکرایەوە، هەروەها ناوە فەرمییەکەی بۆ گەڕێنراوەتەوە، لە کاتێکدا دوای هاککردنی ناوەکەی گۆڕدرا بۆ “ئارک ئینفێست”.

هەژماری سوپای بەریتانیا لە تویتەر خاوەنی 362 هەزار بەشداربووە، هەروەها کەناڵی یوتویبیشی 177 هەزار بەشداربووی هەیە.

بابەتی پێشتر

كۆمەڵی دادگەری: بەرەنگاربوونەوەی ھەر ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی ئیسلام ئەركی ھەموو موسڵمانانە

بابەتی دواتر

یانەی ئارسیناڵ گابریال خیسۆسی بە ڕاگەیاندنەكان ناساند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا خۆی كاندید دەكاتەوە. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، هەفتەی…
Total
0
Share