بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ” بەهۆی ناسەقامگیرى کەشوهەوا کە لە ئەمڕۆوە دەستیپێکردووە، لە سبەینێوە ئەم ناسەقامگیریە زیاتر دەردەکەوێت و پێشبینى دەکرێت سبەىنێ بەیانى شەپۆلێکى باران و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە لە هەندێ ناوچە بارانى بە لێزمە دەبارێت و پلەکانى گەرما بە (5-8) پلە دادەبەزێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر هەیە هەورە بروسکە لە هەولێر و سلێمانى و هەندێک ناوچەى گەرمیان بەهێزتربن لە ناوچەکانى دیکە”.