زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە.

راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، هۆکارەکانی توندوتیژی زۆرن، بەڵام زۆرینەی ئەو کەیسانەی روو لە ئێمە دەکەن هۆکارەکەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە بە هەڕەشەکردنی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی خانمان.

وتیشی، “تەنیا 16 رۆژ نا، بەڵکو ئێمە هەموو رۆژەکانی ساڵ لەبەرەنگارییداین دژی ئەو توندوتیژییانەی رووبەڕووی ژنان دەبنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان: ناوی هەموو زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایدەکات، ناوی سەرجەم زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە.…
Total
0
Share