لە كۆبوونەوەی 32ەمینی كۆمكاری عەرەبی كە لە شاری جەددە بەڕێوەچوو ڕەشنووسێك پەسەندكرا كە دەیان بابەتی پەیوەست بە كاروباری جیهانی و عەرەبی لەخۆگرتووە و سەركۆنەی دەستدرێژیی هێزەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق كراوە,
لە رەشنووسی بەیاننامەی لوتكەكەدا هاتووە، كۆمكاری عەرەبی پێداگیری لەسەر پرسی فەڵەستین دووپاتكردەوە و هاوكات جەخت لە مافی رەهای فەڵەستین بەسەر تەواوی زەوییەكانی داگیركراوی لە ساڵی 1967 كراوە.
سەبارەت بە توركیاش، لە رەشنووسی بەیاننامەكەدا ئیدانەی دەستدرێژیی هێزەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عێراق كراوە و داوا لە حكومەتی توركیا كراوە بەبێ مەرج هێزەكانی بكشێنێتەوە.