ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی گەیاندووەتە 60%

“پیتاندنی یۆرانیۆم بەرێژەی 60% تەنها بۆ دروستكردنی بۆمبە”

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات و بە “تەواو مەترسیدار” ناویدەبات، بەهۆی ئەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی تا ئاستێکی زۆر بەرزکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاویکردەوە، ئێران بە ڕێژەیەکی بەرز یۆرانیۆم دەپیتێنێت، بەجۆرێک هیچ وڵاتێک بۆ دروستکردنی بۆمب نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە.

ڕافائیل گرۆس بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، “پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتووەتە 60%، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، هیچ دەوڵەتێک ناگاتە ئەو ئاستە ئەگەر بۆ دروستکردنی بۆمب نەبێت”.

پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60% تەنها بۆ دروستکردنی بۆمبە، ئەگەرنا، پیتاندن بۆ مەبەستی بازرگانی، پێویستی بە 2% بۆ 3% هەیە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و ولاتانی 5+1 کشایەوە، ئەمەش ئێرانی هاندا بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بەمەبەستی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، وەک ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لەبارەوەداوە، لەكاتێكدا بەردەوام ئێران هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ڕەتدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

دوو زەبەلاحی ئینگلیزی کێبڕکێی کڕینی زاها دەکەن

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئێستا تێگەیشتم بۆچی كاك قوباد دەڵێت دەچم لە ڤیم فاوندەیشن دەوامدەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share