چیرۆکی ئەو باوکەی لە درەنگانی شەودا بە ماتۆڕسکیل تەرمی کچەکەی گواستەوە

لە وڵاتی هندستان باوکێک دوای ئەوەی کچەکەی گیانیلەدەستدا  و ئەمبۆڵانسی بۆ گواستنەوەی دەستنەکەوت بە ماتۆڕسکیلەکەی گواستییەوە.

باوکێکی هندی لە ناوچەی مادیا پرادیش دوای ئەوەی کچە تەمەن 13 ساڵانەکەی بەهۆی کەمخوێنیەوە لەدەستدا، داوای لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە کرد هاوکاری بن لە گواستنەوەی تەرمەکەی و ئەمبۆڵانسی بۆ دابینبکەن.

بە وتەی باوکەکە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە بەهۆی دووری شوێنەکەیەوە رەتیانکردووەتەوە ئەمبۆڵانسی بۆ دابینبکەن و پێیان وتووە لەسەر ئەرکی خۆی ئەمبۆڵانس دابینبکات.

باوکە هندییەکە لەبەرئەوەی پارەی دابینکردنی ئەمبۆڵانسی پێنەبووە بڕیاردەدات بە ماتۆڕسکیلەکەی خۆی تەرمی کچەکەی بگوازێتەوە.

وێنەی ئەو باوکە هندییە و کچە کۆچکردووەکەی بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیانەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەدا.

 

بابەتی پێشتر

دراوی نێودەوڵەتی: لەمساڵدا هەڵاوسان لە عێراق بۆ %6.6 بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ یەكێتی و پارتی لە تەلاری پەرلەمان كۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share