لە وڵاتی هندستان باوکێک دوای ئەوەی کچەکەی گیانیلەدەستدا و ئەمبۆڵانسی بۆ گواستنەوەی دەستنەکەوت بە ماتۆڕسکیلەکەی گواستییەوە.
باوکێکی هندی لە ناوچەی مادیا پرادیش دوای ئەوەی کچە تەمەن 13 ساڵانەکەی بەهۆی کەمخوێنیەوە لەدەستدا، داوای لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە کرد هاوکاری بن لە گواستنەوەی تەرمەکەی و ئەمبۆڵانسی بۆ دابینبکەن.
بە وتەی باوکەکە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە بەهۆی دووری شوێنەکەیەوە رەتیانکردووەتەوە ئەمبۆڵانسی بۆ دابینبکەن و پێیان وتووە لەسەر ئەرکی خۆی ئەمبۆڵانس دابینبکات.
باوکە هندییەکە لەبەرئەوەی پارەی دابینکردنی ئەمبۆڵانسی پێنەبووە بڕیاردەدات بە ماتۆڕسکیلەکەی خۆی تەرمی کچەکەی بگوازێتەوە.
وێنەی ئەو باوکە هندییە و کچە کۆچکردووەکەی بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیانەوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکەدا.
Video 1 :- 4 days ago in Madhya Pradesh, an animal ambulance with photo of Modi and Shivraj ji was ceremonially launched. Photo
2:- Relatives were forced to take dead daughter’s dead body on a motorcycle in Shahdol. The difference is clear, that in Madhya Pradesh, 1/2 pic.twitter.com/oloEjpRMOC
— Bhopal Congress (@Bhopalinc) May 17, 2023