سەرۆکی ڕێکخراوی (UFC) بۆکسێنی بەلاوە گرنگترە؟

بۆکسێنەری مەکسیکی و پاڵەوانی جیهان بۆ کێشی ناوەند (75 کیلۆگرام)، کانێلۆ ئالڤارێز بردنەوەی بەرامبەر کالیب پلانت تۆمارکرد و پارێزگاری لە پشتوێنەکەی کرد.

بۆکسێنەرە مەکسیکییەکە لە گەڕی 11ی ڕووبەڕووبوونەوەکەدا یارییەكەی لەبەرژەوەندیی خۆی یەکلاییكردەوە، بەوشێوەیەش ناسناوی پاڵەوانی جیهانی جارێکی دیکە مسۆگەرکردەوە، هەروەها بۆ جاری 60 لە مێژوویدا بردنەوەی تۆمارکرد.

لەهەمان ساتی ڕووبەڕووبوونەوەدا و لە یاریگای هونەرە جەنگییە هەمەڕەنگەکان، پاڵەوانێتیی (UFC 268) بەردەوامی هەبوو، بەڵام وەک لە گرتەکاندا دەردەکەوێت، دانا وایت سەرۆکی ڕێکخراوەکە بینەری یاریی بۆکسێنی نێوان ئالڤارێز و کالیب پلانتە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ نووسیویەتی، دانا وایت گرەوی لەسەر یاریی نێوان دوو بۆکسێنەرەکە کردووە بەبڕی 100 هەزار دۆلار و بڕی 42 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە، کە ئەوەش بۆ هەوادارانی هونەرە جەنگییە هەمەڕەنگەکان بابەتێکی بێزراوە، بەتایبەت ئەگەر خۆت سەرۆکی ڕێکخراوێک بیت و گرنگی بە چالاکییەکان نەدەیت لەپێناو وەرزشێکی ڕکابەریی دیکەدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھەر کارێکی تاوانکاریی دژ بە سەقامگیری بێت ڕووبەڕووی دەبینەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ جێگەی بە مانچستەر یونایتد چۆڵكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share