“قرشەکە” یاریزانێکی ئەتلەتی کردووەتە ئامانج و سیمیۆنی کلیلی گرێبەستەکەیە

یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵدەدات لە هاوینی داهاتوو، یەکێک لە ئەستێرەکانی ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاوسێی بگوازێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “the sun”، جواو فیلێکس، هێرشبەری پۆرتوگالیی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بە خواستن لە یانەی چێڵسی یاریدەکات، داواکراوی ڕیاڵ مەدریدە.

ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” فیلێکس بە باشترین جێگرەوەی کەریم بنزیمە لەقەڵەم دەدات، هەوڵەکانیشیان بۆ ئەوەیە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتووی فیلیکس لە ئەتلەتیکۆ پەیوەستە بە چارەنووسی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەرەوە، بەوپێیەی پەیوەندیی نێوان یاریزان و ڕاهێنەرەکە گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەو هۆیەشەوە پۆرتوگالییەکە بە خواستن ڕوویکردووەتە “بلوزی لەندەن”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەکی دیکە غازی عەنتابی هەژاند

بابەتی دواتر

چامپیۆنزلیگ، بێلینگهام لە لیڤەرپوڵ دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share