محەمەد سەڵاح گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ درێژكردەوە

بەشێوەیەكی فەرمی محەمەد سەڵاحی میسڕی، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ تا ساڵی 2027 درێژكردەوە.

پاش ڕۆیشتنی مانێ، دەستبەجێ ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ گرێبەستی پێشكەشی سەڵاح كرد بۆ ئەوەی لە یانەكە بیهێڵێتەوە.

سەڵاح بۆ سێ وەرز و تا ساڵی 2027 گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ درێژ كردەوە.

موچەی هەفتاكەشی كراوە بە 350 هەزار یۆرۆ كە ئەوە زۆرترین موچەیە لە مێژووی یانەی لیڤەرپوڵدا بدرێت بە یاریزانێكی تۆپی پێ.

یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ جەختی كردەوە كە ئێستا لیڤەرپوڵ یانەی سەڵاحەو پێشبینیش دەكات ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكات.

سەڵاح خۆشی سوپاسی ئیدارەی لیڤەرپوڵی كرد كە هاوكاریان كردووە بۆ ئەوەی لە یانە ئینگلیزییەكە بەردەوام بێت.

بابەتی پێشتر

كاتی گەڕانەوەی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی دواتر

شەپۆلی ڕادیۆی 97.1 لە سلێمانی بانگەشە بۆ مەسیحییەت ناكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share