ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، ئاماری حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە مانگی نیساندا نزیکەی پێنج هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکەی دەستەی دادوەریی عێراق لە مانگی نیساندا لە هەر کاتژمێرێکدا شەش هاوسەر جیابوونەتەوە و کۆی مانگەکە چوار هەزار و 643 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە، بەوپێیەش لە هەر رۆژێکدا نزیکەی 154 حاڵەت تۆمارکراوە.
ئەنجومەنی دادوەری باسی لەوەکردووە کە ئەو ئامارەی بڵاویانکردووەتەوە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی تێدایە جگە لە هەرێمی کوردستان.
هەر بە پێی ئامارەکە بەغداد و بەسرە پلەی یەکەمی ئەو پارێزگایانەیان گرتووە کە بەرزترین رێژەی جیابوونەوەیان تێدا تۆمارکراوە.