شارەزایەك: توركیا داواكاری سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم رەتدەكاتەوە

شارەزایەكی بواری نەوت دەڵێت، كۆمپانیای بۆتاش-ی توركی داواكاریی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی (سۆمۆ) بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانەوە رەتدەكاتەوە.

بەهجەت ئەحمەد، شارەزای عێراقی لە بواری نەوت رایگەیاند، كۆمپانیای بۆتاش داواكاری سۆمۆ بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوتی هەرێم رەتدەكاتەوە، بە بیانووی بوونی كێشەی هونەری لە بۆریی گواستنەوەی نەوت.

ئەحمەد لە لێدوانێكدا وتیشی، “پێویستی وەزارەتی نەوت و (سۆمۆ) بەدوای شوێنگرەوەدا بگەڕێن بۆ سوودوەرگرتن لە نەوتی هەرێمی كوردستان، چونكە بەردەوامیی ئەم بەهەدەردانە رۆژانەیە مانای زیانی گەورەیە كە بە 40 ملیۆن دۆلاری رۆژانە دەخەمڵێندرێت”.

تائێستا عێراق چاوەڕوانی “رێككەوتنی كۆتاییە” لەگەڵ توركیا بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێم، وەك ئەوەی پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند، پاش زیاتر لە مانگێك بەسەر وەستاندنی.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

بۆ یەكەمجار لە مێژووی هاوچەرخی فەرەنسادا سەرۆك كۆمارێك سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، كۆماندۆی كوردستان بوونەتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان. راگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share