بانکی ناوەندی نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خستنەڕووی بڕی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکیی ناوەندیی عێراقەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 274 ملیۆن دۆلار بووە، هەر ئەمڕۆش بەوهۆیەوە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ دووەم رۆژە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بەوهۆیەوە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ خوار 145 هەزار دینار دابەزی.

ئەو بڕە دۆلارەی خراوەتە بازاڕەوە، 222 ملیۆن و 889 هەزار و 222 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 51 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش بووە.

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: بەغداد 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەکات

بابەتی دواتر

ئاسایشی کۆیە ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ چوار کەسی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share