فارس عیسا رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار لە بەغدادەوە بۆ هەرێم تەواوکراوە.
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغداد رایگەیاند، “ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەمان تەواوکرد، هەر ئێستا لە بانکی رافیدەینەوە 200 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە 200 ملیار دیناری دیکە دەنێردرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رێکەوتی 9 ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری دیکەی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم کرد.