بانكی نێودەوڵەتی: عێراق پێویستی بە 2.3 ملیار دۆلار دەبێت بۆ رێگریكردن لە برسێتی

بانكی نێودەوڵەتی، هەڵسەنگاندن و پێشبینییەكانی بۆ دۆخی ئاسایشی خۆراك لە عێراق بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەگەر ئاسایشی خۆراك دەستەبەر نەكرێت، تەنها ئەمساڵ عێراق پێویستی بە 2.3 ملیار دۆلار دەبێت بۆ رێگریكردن لە برسێتی”.

بەپێی راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی، ساڵی رابردوو پێشبینییانكردبوو بۆ دابینكردنی كەمترین كالۆری بۆ هاوڵاتییە كەمدەرامەتەكان، عێراق پێویستی بە 2.02 ملیار دۆلار هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ئاسایشی خۆراك بوونەتەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو ئەگەری ئەوە لە ئارادایە وڵاتەكە پێویستی بە بودجەی زیاتر هەبێت بۆ ئەو بوارە.

راپۆرتەكەی بانكی نێودەوڵەتی پێشبینیدەكات ئەو بودجەیەی ئەمساڵ بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك لە عێراق پێویستە، 1.72 – 2.33 ملیار دۆلار بێت و ساڵی داهاتوو 1.67 – 2.58 ملیار دۆلار بێت، بەڵام لە ساڵی 2026ـدا پێشبینیدەكرێت بودجەی پێویست بۆ ئەو بوارە بگاتە 3.27 ملیار دۆلار.

ساڵی رابردوو عێراق لە بری یاسای بودجە، یاسایەكی نوێی بە ناوی “یاسای ئاسایشی خۆراك” پەسەند و پەیڕەوكرد و بەپێی یاساكە، پشتیوانیی خێزانە كەمدەرامەتەكان دەكرێت لە رووی دابینكردنی خۆراك و هاوكاریی داراییەوە.

بابەتی پێشتر

دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی چوار تۆن زه‌یتوونی خراپبوو له‌ناودەبرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share