ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان: سەرجەم هێزە چەکدارەکان شەنگالیان چۆڵکردووە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزە چەکدارەکانی شەنگال لە قەزاکە چوونەتە دەرەوە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغداد کراوە.

تەحسین خەفاجی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاندووە، “ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا کراوە تێیدا هاتووە، هێزە فیدراڵییەکان هەڵدەستن بە پاراستنی ئاسایش و خاکی شەنگال”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پۆلیسی ناوخۆیی لە شارەکەدا بڵاودەکرێنەوە، پۆلیسی فیدراڵی و پاسەوانانی سنور لەدەرەوەی قەزاکە دەبن بۆ پاراستنی سنوری عێراق و سوریا، جەختیشیکردەوە سەرجەم هێزە چەکدارە نافەرمییەکان قەزاکەیان چۆڵکردووە”.

دەشڵێت، “هەماهەنگییەکی هاوبەش هەیە لە نیوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و هێزەکانی پێشمەرگە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش لەو ناوچەیە”.

باسیلەوەشکرد، هەوڵێکی گەورە هەیە لەلایەن حکومەت و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان  بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکەکە بۆ باشکردنی دۆخی ناوچەکە و لەبەرچاوگرتنی تەواوکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، بۆیە ئیدارەی پارێزگای نەینەوا هەڵدەستێت بە سەرپەرشتیکردنی دۆسیەی ئەمنی شەنگال و ناوچەکانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، کارەکانی بەرزکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواوبووە. حسام عەبدولسەلام بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشین…
Total
0
Share