كەشناسیی هەرێمی كوردستان، دۆخی کەشوهەواى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە كەش ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.
لەبارەی دۆخی كەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەوە، راگەیەندراوی كەشناسی ئاماژە بۆ بوونی كەشێكی ساماڵ و پەڵەهەور دەكات و دەڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا 4 پلە بەرزتردەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:-
هەولێر: 34 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى