گەنجێک وەک یەکەم کورد بوو بە ئەفسەر لە ڕیزەکانی هێزی دەریایی عێراقدا.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، لە دەستکەوتێکی ئەکادیمی و سەربازیی بێوێنەدا، ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل، توانى بە سەرکەوتوویی لە شاری بەسڕە کۆلێجی دەریایی تەواوبکات و وەک یەکەم خوێندکاری کورد، بڕوانامە بەدەستبهێنێت و ببێتە ئەفسەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوبراو لە ماوەی خوێندنەکەیدا وەک یەکێک لە خوێندکارە دیار و یەکەمەکانی خولەکە دەستنیشانکراوە، هەروەها توانیویەتی دوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەسەرکەوتوویی بەدەستبهێنێت.