هەڵەیەک کە هەموومان دووبارەی دەکەینەوە.. هەرگیز فڵچەی ددانەکەت لە گەرماو دامەنێ

زۆرینەی خەڵک فڵچەی ددان شتنەکانیان لەناو گەرماودا دادەنێن و هەر لەو شوێنەشدا ددانەکانیان دەشۆن.

لەمبارەیەوە شارەزایان هۆشداریدەدەن و بە زەنگی مەترسیی دادەنێن بۆ ددان و کۆئەندامی هەرس.

هۆشدارییەکە چڕترە لەبارەی ئەو گەرماوانەی کە توالێتیشیان تێدایە، بەوپێیەی ئەو توالێتانە لەکاتی رشتنی ئاوی نافوورەکانیاندا پرش و دڵۆپی پیسی ناو توالێتەکە بڵاودەکەنەوە و دەگەنە فڵچەکان.

ئەمەش واتە ئەم دڵۆپە بچووکانەی پاشماوەی مرۆڤ دەچنە سەر فڵچەی ددانەکەت.

بۆیە شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن لەم حاڵەتەدا فڵچەی ددانەکەت لە شوێنێکی تردا بهێڵیتەوە جگە لە گەرماو، هەروەها جیایبکەیتەوە لە فڵچەی ددانی کەسانی تر و جۆرێک لە کەڤەری لەسەر دابنێیت بۆ ئەوەی شتی پیسی بەرنەکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕازیل هۆشداری دەدات لە نامەیەکی هەڕەشەئامێزی “بوونەوەرە ئاسمانییەکان”

وەزارەتی بەرگریی بەڕازیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلکترۆنیی چڕ بووەتەوە. ڤۆڵنی وۆڵف، سکرتێری نیشتمانی بۆ…
Total
0
Share