وەفدى هەرێم و ناوەند لەگەڵ کۆمپانیاکانى وەبەرهێنى نەوت کۆبوونەوە

وەفدى حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدێکى کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیران بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا باس لە کار و چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا.

باسى لەوەشکرد، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاوتوێکرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەم رووەوە گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم ئەركی لە پێشینەی ئێمەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانی هەرێم ئەركی لە پێشینەیانە و هەوڵەكانیشیان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە…
Total
0
Share