پاسەوانەکەی لقی 12ی پارتی بەهاوکاری هاوژینەكەی کوژراوە

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بكوژی ئەو پاسەوانەی لقی 12ی پارتی کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزرایەوە، دانیبەوەداناوە هاوژینی کوژراوەكە ئاگاداری تاوانەکە بووە.

بەرزان عوسمان وتەبێژى پۆلیسى هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تۆمەتباری کوشتنی ئەو پاسەوانە ناوی (قاسم) بووە و ناکۆکی لەگەڵ کوژراو (فوئاد)دا هەبووە، شەوێک بەناوی وەرگرتنی سولفە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتوون و دواتر لە ڕێگادا فوئاد-ی کوشتووە”.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، “قاسم لە ڕێگادا نەیداوە لە بازگەکان و لە نزیک ناحیەی سیروان بە فوئاد-ی وتووە ئۆتۆمبێلەکەم لەکارکەوتووە، دوای ئەوەی فوئاد بۆنیدی ئۆتۆمبیلەکەی هەڵداوەتەوە، قاسم بە ئۆتۆمبێلەکە شێلاویەتی و دواتریش بۆ دڵنیابوونەوە زیاتر لە پێنج جار بەسەر فوئاد-دا ڕۆشتووە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، “کاتێک بکوژ پلانیداناوە فوئاد بکوژێت، هاوژینەكەی فوئاد-ی ئاگادارکردووەتەوە، بەجۆرێک خێزانەکەی هاوکاری ئەو تاوانەی کردووە”.

وەک پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، “بکوژ ماوەی ساڵێکە پلانیداناوە بۆ کوشتنی ئەو پاسەوانەی لقی 12ی پارتی و پێش تاوانەکەش ئۆتۆمبێلە تاکسییەکەی گۆڕیوە و لەزگەی داوە لە ئۆتۆمبێلەکە و دواتر تاوانەکەی کردووە”.

لەماوەی مانگێکدا سێ حاڵەتی کوشتن لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕوویانداوە و دوو لەو حاڵەتانەش ژنی کوژراوەکان هاوکاری بکوژیان کردووە بۆ تاوانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
زیاتر ببینە

عەلی ڕەشید: ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاونەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو دادگای فیدڕاڵی بڕیاری بە نادەستووری بوونی هەمواری…
Total
0
Share