بەرشلۆنە دەیتوانی مباپێ بکڕێت، بۆچی دێمبیلی کڕی؟

سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، جوسێپ ماریا بارتۆمیو دووپاتیدەکاتەوە، لەتوانیاندابووە کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بکڕن، بەڵام دواجار بڕیاریان لەکڕینی عوسمان دێمبیلی داوە.
لەچاوپێکەوتنێکدا بارتۆمیو بە “دیاریۆ ئەی ئێس”ی ڕاگەیاندووە، “ناوی کیلیان مباپێ لەسەر مێزی گفتوگۆکردن بوو، دەمانتوانی بیکڕین، بەڵام دواجار ڕاهێنەران پێیانوتین، عوسمان دێمبیلی بکڕین، ئەوان پێویستیان بە یاریزانێکبوو هێڵەکانی یاریکردن بکاتەوە و مەودای نێوان یاریزانانی هێڵی بەرگریی ڕکابەران فراوانبکات”.

بڕیاری دەستنیشانکردنی دێمبیلی لەلایەن سەرۆکایەتی و ڕاهێنەرانی یانەی بەرشلۆنە دەرکەوت هەڵەیەکی گەورە و ستراتیژی بوو، بەوپێیەی ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەكە لەماوەی چوار ساڵدا تەنها 80 یاری بۆ یانەکە کرد و بەهۆی پێکانە لەسەریەکەکانەوە سوودی ئەوتۆی نەبووە.

لەبەرامبەردا مباپێ گەیشتووەتە ئاستی باڵا و لە پاریس نمایشێکی کەموێنە دەکات، نرخی گەیشتووەتە 200 ملیۆن و سەرباری ئەوەش، داواکراوی یانە گەورەکانی وەک ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ و مانچستەر یونایتدە.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا نۆ كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share