توخێل: لە پاریس هەستم دەکرد وەزیری وەرزشم، چێڵسی وا نییە

ڕاهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسیی ئینگلیزی، تۆماس توخێل خەجت لەوە دەکاتەوە، کە کاری ڕاهێنان لە یانەی چێڵسی زۆر لە پاریس سان جێرمان ئاسانترە.

توخێل لە چاوپێکەوتنێکدا بە گۆڤاری “سپۆرت ویک”ی ڕاگەیاندووە، “بەڕێوەبردن و ڕاهێنانکردن بە ڕۆمیلۆ لوکاکو زۆر لە بەڕێوەبردنی نێیمار و مباپێ ئاسانترە، لە پاریس سان جێرمان هەستم دەکرد وەزیری وەرزشم، نەک لەناو یاریگا، بەڵکو لەدەرەوەی یاریگاش دەبوو کاروباری یاریزانان و ئەندامانی خێزانەکانیان و هاوڕێکانیشیان ڕێکبخەم”.

هەروەها دەڵێت، “چێڵسی و پاریس سان جێرمان دوو یانەی گەورەن، بەڵام لە شێوازی ڕێکخستن و بەڕێوەبردندا زۆر جیاوازن، لە چێڵسی بە ئارامییەکی زۆرەوە کارەکانم بەڕێوەدەبەم، لە پاریس بەو جۆرە نەبوو”.

بە لێدوانەکانی تۆماس توخێل-دا دەردەکەوێت، چێڵسی لەڕووی کارگێری و لە ناوخۆی یانە ڕێکخراوترە، هەروەها ئەرک و مافی یاریزانانیش دیاریکراوە، بەپێچەوانەوە لە پاریس سەربەستیی زیاتر بە یاریزانان بەخشراوە و ئەوەش چەندین کێشەی بۆ ڕاهێنەران دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share