بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی و شەممە نزمە پاڵەپەستۆیەک روو لە ناوچەکە دەکات و ناجێگیری لە کەشوهەوادا روودەدات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “لە رۆژى چوارشەممەوە تاوەکو رۆژى هەینى پلەکانى گەرما بە دوو پلە تاوەکو سێ پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور لەسەر ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “رۆژى هەینى و شەممە پێشبینى هاتنى حاڵەتێکى ناجێگیر لە ئەنجامى هاتنى نزمە پاڵە پەستۆى کەنداوى عەرەب و دەریاى سوور هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان، لە رۆژانی داهاتوودا وردەکارییەکەی دەخەینە روو”.