کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی و کۆبوونەوەکەی نێوانیان دەستیپێکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک لەمەوبەر شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە هێمن هەورامی، پشتیوان سادق، مەحمود محەمەد، رێبوار یەڵدا و عەلی حسێن، گەیشتنە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەلایەن د. خەسرەو گوڵ محەمەد، د. میران محەمەد، رزگار حاجی حەمە، ئەمین بابەشێخ، عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پێشوازیان لێکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کۆبوونەوەی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوولادا هەن”.

ئاشکراشیکرد، “گفتوگۆکردن لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە تەوەری گفتوگۆی نێوان هەردوولا”.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: چەند رۆژێکە رێگەنادرێت هیچ سووتەمەنییەک داخڵی هەولێر بێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوتی لە هەولێر لەلایەن وەزارەتی نەوتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوونكردنەوە لەبارەی پێشنیازەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی بواری نەوت…
Total
0
Share