سەرۆكایەتیی هەرێم هەواڵێك رەتدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم هەواڵی هەندێك لە میدیاكان دەربارەی داواكارییەكی پەیوەست بە وردەكاریی گرێبەستە نەوتییەكان رەتدەكاتەوە.

راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ره‌تکردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.

روونیشیدەكاتەوە، “سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که‌ هه‌ڵبه‌ستراو و دووره‌ له‌ راستی. نه‌‌ هیچ کۆبوونه‌وه‌ و داوایه‌کی وا کراوه‌، نه‌ هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له‌ گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه‌”.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە فراكسیۆنی سەوز-ەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی دەست بە دەنگدان لەسەر ماددەكانی پرۆژەی بودجە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share