بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار: ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان دەستگیرکرا

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بە هۆکاری رووداوەکەی دوێنێی گەرمیان تۆمەتبارکرا، دەستگیرکرا.

ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەلار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو شۆفێرەی تۆمەتبارە بە وەرگەڕانی مینی پاسەکەی گەرمیان شەوی رابردوو دەستگیرکرا، و لیکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە.

دوێنێ  لە سەر رێگای سەرەکیی کەلار-کفری، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس کە چەند کچە خوێندکارێکی بۆ گەشتێکی زانستی دەگواستەوە، وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار خوێندکار گیانیان لەدەستدا، شۆفێری مینی پاسەکە و مامۆستایەک لەگەڵ چوار خوێندکاری دیکە برینداربوون.

شۆفێری مینی پاسەکە رایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەستی شکاندووەتە سەری و بووەتە هۆی ئەو رووداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەجەكە: پارتی سەربازانی توركیای بەجلی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە گواستووەتەوە شیلادزێ

كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، پارتی سەربازانی توركیا بەجلی پێشمەرگە و ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەوە دەگوازێتەوە و دەیەوێت لە ڕێگەی زەمینیەوە بچنە سەر…
Total
0
Share