لیژنەی دارایی دەست بە دەنگدان لەسەر ماددەكانی پرۆژەی بودجە دەكات

لیژنەی دارایی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا بۆ تەواوكردنی خوێندنەوەی پرۆژەیاسای بودجە و دەنگدان لەسەر ماددەكانی.

فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لیژنەكەدا خوێندنەوە بۆ ماددەی دووەم و بڕگەكانی كراوە كە تایبەتە بە شێوازی پڕكردنەوەی كورتهێنان و گوێگرتن لەو پێشنیارانەی لەو بارەیەوە لە ئارادایە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا لیژنە دەنگدانی ناوخۆیی لەسەر ماددەكانی (3 و 4) و (12 تا 16) دواخست، لەكاتێكدا دەنگدان لەسەر ماددەكانی (5 تا 11) و (17 و 18) ئەنجامدرا.

دەنگدانی لیژنەكە بە ئامادەكارییەكانی كۆتایی پرۆژەیاساكە دادەنرێت بەر لە گەڕاندنەوەی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدانی كۆتایی لەسەری لەلایەن پەرلەمانتارانەوە.

چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجامبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share