منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ماوەی شەش مانگە لە هەرێمی داغستان لە رووسیا لەگەڵ دایک و باوکیدا دەستگیرکراوە بەتەنها دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “مینای تەمەن چوار ساڵان دوای شەش مانگ لە دەستگیرکردنی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەرێمی داغستان دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە و گەڕێندرایەوە شاری رانیە وەریانگرتەوە”.
مامی مینا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، “مینا زمانی کوردی بیرچووەتەوە، ماوەی شەش مانگە دایک و باوکی نەبینیوە، زۆر ترساوە لە دۆخێکی خراپی دەروونیدایە”.
وتیشی، “مینامان بە شێوەی یاسایی گەڕاندووەتەوە، بەڵام بۆ ئازادکردنی دایک و باوکی و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون تەنها سەرۆک کۆماری عێراق دەتوانێت ئەو کارە بکات”.