(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

یانه‌ی بایرن میونشن دووه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمار کرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای “ئالیانز ئارینا” میوانداریی یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ باڤارییه‌که‌ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی بایرن له‌ خوله‌که‌کانی 33، 44 له‌لایه‌ن جه‌مال موسیالا و تۆماس موله‌ره‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند، له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “بوندس لیگا” جێگیربوون.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دێربیی له‌نده‌ن به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share