13 یاریزانی بەرشلۆنە لە یاریی مایۆركا بێبەشدەبن

‏13 یاریزانی بەرشلۆنە بەهۆكاری جیاواز لە یاریی تیمەكە بەرامبەر مایۆركا بێبشدەبن.‏

بڕیارە یەكشەممە كاتژمێر 11:00ی شەو، یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ‏میانی یارییەكانی هەفتەی نۆزدەی خولی ئیسپانیا، ڕووبەڕووی ڕیاڵ مایۆركا ببێتەوە.‏

بۆ ئەو یارییە، چاڤی-ی ڕاهێنەر لە بەشێكی زۆر لە یاریزانەكانی بێبەشدەبێت.‏

هەریەك لە یاریزانان دێمبیلی، ئومتیتی، گاڤی، لینگلێت، ئەلبا، بالدی و دانی ئالڤێس ‏بەهۆی تووشبوون بە كۆرۆنا، لەو یارییە بێبەشدەبن.‏

برایسوایت، فاتی، پێدری، سێرجی ڕۆبێرتۆ و دێست-یش پێكانیان هەیە و ناتوانن ‏یارییبكەن.‏

هەروەها بۆسكێتس بەهۆی كەڵەكەبوونی كارتە زەردەكانیەوە بەشداریی ئەو یارییە ناكات.‏

لە خولی ئیسپانیا، بەرشلۆنە بە 28 خاڵ حەوتەمە و ڕیاڵ مایۆركاش بە 20 خاڵ ‏پانزەیەمە.‏

بابەتی پێشتر

دێمبیلی لە بەرشلۆنە دەڕوات

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی تری ڕیاڵ مەدرید تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share