لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێل لە ژنێكی دا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.
بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ژنەكە لەدایكبووی ساڵی 1972ـە و خەڵكی قەزای دەربەندیخانە، لە كاتی پەڕینەوەیدا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك نەخۆشخانەی “شار”ـی سلێمانی، ئۆتۆمبێل لێیداوە و بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.