10 ملیۆن دینار دەدرێت بە بەشێك لە هاوڵاتییانی كورد

قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیپێكردەوە و هەر هاوڵاتییەك بڕیارەكە بیگرێتەوە، 10 ملیۆن دیناری پێدەدرێت.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی بابەكر سدیق ئەحمەد لێپرسراوی ئۆفیسی كەركوكی ماددەی 140ـی لەسەرە، داوا لە هاوڵاتییان كراوە ئەوانەی ناویان بۆ وەرگرتنی قەرەبووی ماددەی 140 گەڕاوەتەوە، سەردانی ئۆفیسی سەرەكیی لیژنەی جێبەجێكردنی ماددەی 140 لە بەغداد بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی قەرەبووكردنەوەكان.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، بابەكر سدیق ئەحمەد لێپرسراوی ئۆفیسی كەركوكی ماددەی 140 رایگەیاند، دابەشكردنی پارەكە كە بڕەكەی 10 ملیۆن دینارە بۆ هەر خێزانێك كە مامەڵەیان پێشكەشكردووە و ناوەكانیان گەڕاونەتەوە و چەكی وەرگرتنی پارەیان بۆ كراوە، رۆژی یەكشەممە 21ـی ئایار دەستپێدەكات و ماوەی شەش مانگ بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
Total
0
Share