بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، 15 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تۆمەتی جیا جیایان هەبووە و دەستبەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی دزراودا گیراوە.
ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیکرون بەشێکیان لەسەر تۆمەتی دزیی جیاواز و بەشێکیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەپێی پۆلیسی هەڵەبجە، دووانیان ماددەی هۆشبەری پێبووە و سێ تۆمەتباریان لەسەر کاری دزی بووە و تۆمەتبارێکی دیکەیان دزی لە ماڵان کردووە و هەشت تۆمەتباری دیکە ئۆتۆمبێل و گازو مس و کێبڵ و فافۆنیان دزیوە.