قوباد تاڵەبانی: ئەرکی ئێستای مامۆستایان لە هەموو قۆناغێک قورسترە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانەوە پیرۆزباییان ئاراستە دەکات و جەختدەکاتەوە لەم قۆناغەدا ئەرکی مامۆستایان زۆر قورسترە.

قاباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، “بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و هەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم”.

لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “یەکێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە، چ وەک بەشداریکردن و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەماندا و چ وەک ئەرکی پیشەیی خۆی لە پەروەردەکردنی چەندین نەوە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایاندا”.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەرکی یەکێتیی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە هەر قۆناغێکی دیکە، بەوپێیەی داهاتووی وڵاتەکەمان بەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانستخوازی نیشتمانپەرەوەر و بۆ ئەمەش پێویستە یەکێتیی مامۆستایان رۆڵی کارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج…
Total
0
Share