پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەكات

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەكات و دەڵێت، “لە ئەمشەودا بۆ ئەوەی دووچاری هیچ رووداوێكی نەخوازراو نەبن گرفت بۆ هاتوچۆ و بۆ تیمە فریاگوزارییەكان دروستنەكەن بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەكییەكانی دەرەوە و ناوەوەی شار بەكارمەهێنن”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم تیمەكان ئەركی پێویستی خۆیان جێبەجێدەكەن، هاوكار و پشتیوانیان بن و لە ئەمشەودا بۆ ئەوەی دووچاری هیچ رووداوێكی نەخوازراو نەبن و گرفت بۆ هاتوچۆ و بۆ تیمە فریاگوزارییەكان دروستنەكەن بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت شەقامە سەرەكییەكانی دەرەوە و ناوەوەی شار بەكارمەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: لیژنەیەكمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان پێكهێناوە

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لیژنەی باڵای…
Total
0
Share