مالكی: كەمكردنەوەی بەهای دینار لێكەوتەی كارەساتباری ترسناكی دەبێت

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “كەمكردنەوەی بەهای دینار، لێكەوتەی كارەساتباری ترسناكی دەبێت كە هەڕەشەی ڕوخاندنی دەوڵەت و كۆمەڵگە دەكات.”

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق لەڕێگەی وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندییەوە، بەهای دیناری لەبەرانبەر دۆلاردا كەمكردەوە، نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێیوایە ئەگەر حكومەت هاوڵاتییان لە قۆرخكاری و یاریكردن بە بەهای دراوەكان نەپارێزێت، ئەوا كارەسات ڕودەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە تویتێكدا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، “ئەگەر كەمكردنەوەی بەهای دینار بۆ چارەسەری قەیرانی ئابوری و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بێت، ئەوا پێویستە بزانرێت ڕێوشوێنەكانی حكومەت چین بۆ  پاراستنی هاوڵاتییان و لەبەرچاوگرتنی دۆخی بژێوییەكەی لە یاریپێکردن و قۆرخكاری كە كاریگەریی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر ژیانی بەهۆی كەمكردنەوەی بەهای دینارەوە.”

نوری مالکی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەگەر حكومەت و دەزگا ئەمنی و ئابورییەكانی ڕێگری نەكەن لەو قۆرخكارییە، ئەوا دابەزاندنی بەهای دینار لێكەوتەی كارەساتباری ترسناكی دەبێت كە هەڕەشەی ڕوخاندنی دەوڵەت و كۆمەڵگە دەكات.”

بابەتی پێشتر

کۆمەڵێک ژن و منداڵی داعش لە هەولێرەوە ڕەوانەی ئەوروپا کراونەتەوە

بابەتی دواتر

مەریەمی نەخۆش و كچە كوردێك.. ئەو چیرۆكەی سەرلەبەری ناڕاست بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share