پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، كە ئەمشەو لە نزیك قەزای كۆیە تەقە لە كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە رووداوەكەدا پاسەوانێكی كاروان گەزنەیی برینداربووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و لە ئێستادا كاروان گەزنەیی چاوەڕوانی رەوتی لێكۆڵینەوەكان دەكات.