ئاگر لە فەرمانگەیەك كەوتووەتەوە و هۆكارەكەی ئاشكرادەكرێت

رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە فەرمانگەیەكی سنووری ئیدارەی راپەڕین روویدا و بەرگریی شارستانی دەڵێت، بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین، ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی راپەڕین، ئەوانیش تیمەكانی هەردوو بنکەی بەرگریی شارستانیی كێوەڕەش و رانیەیان رەوانەی شوێنی رووداوەكە كردووە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دەڵێت، “بەپێی راپۆرتی تیمەكان، ھۆکاری روودانی ئاگرەکە شۆرتی کارەبایی بووە”.

 

بابەتی پێشتر

كەمال كلیچدار ئۆغڵو: لە پێشەوەین

بابەتی دواتر

سەدر سەردانی گڵكۆی باوكی قەدەغەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share