تیۆرپان لە ڕۆژی خۆیدا یاریی میلان و ئینتەر بەڕێوەدەبات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، بە فەرمی کلیمۆن تیۆرپانی فەرەنسی وەک ناوبژیوانی سەرەکیی یاریی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان دەستنیشانکرد.

کلیمۆن تیۆرپان، ناوبژیوانێکی فەرەنسییە و ڕێکەوتی (16/5) کە هەمان ڕۆژی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگە لە نێوان ئینتەر میلان و ئەی سی میلان، یادی 41 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە.

تیۆرپان لە کاروانی وەرزشییدا سەرپەرشتی سێ دۆڕاندنی ئینتەر میلانی کردووە و کۆتاییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن بووە لە یاریگای خۆیدا (2-0)، هەروەها لە یارییەکیشدا “نێراتزۆری” لە قۆناغی کۆمەڵەکانی 2018 لە تۆتنهامی بردووەتەوە.

ناوبژیوانەکەی فەرەنسا سەرپەرشتیی دۆڕاندنی میلان بەرامبەر بە ئارسیناڵی ساڵی 2018 و یەکسانبوونی هەمان یانەی بەرامبەر پۆرتۆ و تۆتنهام کردووە، دوایین یاریی “ڕۆسۆنێری” کە ئەم ناوبژیوانە سەرپەرشتیکردووە، بەرامبەر تۆتنهام بووە لە قۆناغی (16) و تێیدا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

بۆچی دەبێت زۆر خۆشحاڵ بین کە لە شێوەی پەنگوین نەهاتووینەتە دونیاوە؟

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share