ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕووی کێشەیەکی نوێ بووەتەوە

تاوەکو ئێستا پێگەی هەندێک لە یاریزانان و تەنانەت ژمارەی درێسەکانیان لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نادیار ماوەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای پەیوەندیکردنی سێرجیۆ ڕامۆس بە یانەی پاریس سان جێرمان، درێسی ژمارە چوار پێشکەشی داڤید ئالابا کراوە، بەڵام جارێکی دیکە لەدوای ماڵیاواییکردنی ڕافائێل ڤاران ژمارە (5) بێخاوەنە، ئەم ژمارەیەش گۆڕانکاری لە ژمارەی درێسی یاریزانان دروستدەکات.

بەپێی سەرچاوەکە، کاسیمێرۆ نزیکترینە بۆ بەدەستهێنانی ژمارە پێنج، ئەوەش دەرفەت بە یاریزانە نوێیەکان دەدات ژمارە (14) بپۆشن، تەنانەت کێشەیەکی دیکە ئەوەیە لەدوای خواستنی گاریس بەیل بە یانەی تۆتنهام، درێسی ژمارە (11) بە مارکۆ ئاسینسیۆ بەخشراوە و ئێستا بەیل گەڕاوەتەوە، لە ماڵپەڕی یانە ژمارەی یاریزانان نەنوسراوە و کێشەکەش بە خێرایی چارەسەر ناکرێت، بۆیە لەڕووی فرۆشەوە زیانی دارایی لە یانەکە دەدات، چونکە ڕێژەی یاریزانان 27 و دەبێت بۆ 25 کەمبکرێتەوە.

کەمکردنەوەی یاریزانان بۆ 25 واتا بێخاوەنبوونی درێس و ژمارەی دیکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ پێویستە ژمارە و درێسی یاریزانان یەکلاییبکەنەوە، بۆ ئەوەی لە لیستی فەرمی لالیگا پێشکەشی ڕایەڵەی یانەکان بکرێت.

بابەتی پێشتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ د. میران محەمەد دەركرا

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە سێ ڕۆژدا حەوت ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستیان بەسەرداگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share