پلان (B) پاریس.. ئەگەر گواستنەوەی مێسی سەرنەگرێت ڕوودەکەنە ئیتاڵیا

پاریس سانت جێرمان وەک پلانی یەدەگی مێسی بیر لە دیبالا دەکاتەوە

ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 چڕدەکاتەوە، لە ئەگەری شکستهێنانیشدا پلانی یەدەگ بەگەڕدەخەن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان هەریەک لە نێیمار دا سیلڤا و لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی ڕاسپاردووە کار لەسەر گواستنەوەی مێسی بکەن، هەر لەبەرئەوەشە دووانەی ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە چەند شێوەیەکی جیاواز لەبارەی یاریزانەکەی یانەی بەرشلۆنەوە لێدوانیان بە میدیاکان داوە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی مێسی، ئیدارەی یانە فەرەنسییەکە ڕاستەوخۆ هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی پاولۆ دیبالای هێرشبەری یانەی یوڤانتۆس دەگۆڕێت.

هۆکارەکەشیان بۆ پشتگوێخستن و کێشە کارگێڕییەکانی نێوان دیبالا و ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس گەڕاندووەتەوە، بەوپێیەی گرێبەستی نێوانیان لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی نەکراوە.

دیبالا ساڵانە موچەی حەوت ملیۆن یورۆ بەدەستدەهێنێت، بەڵام لە ڕێگەی نوێنەرانیەوە داوای بەرزکردنەوەی بڕەکەی بۆ (15) ملیۆن کردووە، ئەوەش ئەو نرخەیە کە بەرپرسانی بیانکۆنێری نایانەوێت پێشکەشیبکەن.

بابەتی پێشتر

سێ حزب دوای پێنەدانی مۆڵەتی خۆپیشاندان لە هەولێر نا ڕەزایی دەردەبڕن

بابەتی دواتر

کامیان باشترن؟ کریستیانۆ ئەم وەرزە بەسەر مێسیدا سەرکەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share