عارەقکردنەوەی شەوانە دەکرێت نیشانەیەکی مەترسیداری شێرپەنجە بێت

عارەقەکردنی شەوانە حاڵەتێکی باو و ئاساییە کە رەنگە زۆر کەس هەیبێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا یان لە کاتی تووشبوون بە ئەنفلوەنزا، بەڵام راوێژکردن بە پزیشک لە کاتی نەبوونی هۆکارێکی ئاشکرا بۆ دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە پێویستییەکی گرنگە.

عارەقەکردنی شەوانە دەکرێت نیشانەی مەترسییەکی جددی بێت، لەوانە جۆرێک شێرپەنجەی خوێن کە پێی دەوترێت مایلۆما، کە جۆرێکە لە شێرپەنجەی خانەکانی خوێن کە کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگریی لەش و ئێسک و گورچیلە دەبێت.

بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا، چارەسەری مایلۆما لە دوو دەیەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بووە، زیاتر لە نیوەی نەخۆشەکان دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لانیکەم پێنج ساڵ لە ژیاندا ماون.

بەزۆری پشکنینەکان بە خوێن و میز و تیشکی ئێکس بۆ سنگ دەست پێدەکەن، رەنگە پشکنینی زیاتر لە نەخۆشخانە پێویست بێت، وەکو سکانی MRI یان بایۆپسی ئێسک.

ئەگەر ئارەقەکردنەوەکە لەگەڵ دابەزینی کێشدا بوو، ئەوە دەبێتە جێگەی نیگەرانی، چونکە نیشانەکانی ئاماژەن بۆ شێرپەنجە، لیمفۆما.

نیشانەکانی شێرپەنجەی مایلۆما:

ئازاری ئێسک.

لاوازی و ماندووبوون.

دابەزینی کێش و نەمانی ئارەزووی خواردن.

زوو تووشبوون بە نەخۆشییە باوەکان.

لاوازی یان سڕبوون لە قۆڵ و قاچدا.

بابەتی پێشتر

کازمی بۆمبەکەی تەقاندەوە.. تەرمەکەی سەدام حوسێنیان لەبەردەم ماڵەکەمدا فڕێدا

بابەتی دواتر

دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم لە كەركوك گردبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share