بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: زیاتر لە 250 منداڵ تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون

دەستنیشانکردنی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی تا ئێستا بەردەوامە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت، “لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە تا ئێستا 250 منداڵی تووشبوو تۆمارکراون”.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا رایگەیاند، تا ئێستاش رۆژانە 10 حاڵەت هەندێک رۆژ زیاتر یان کەمتر لە منداڵانی تووشبووی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆماردەکرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان باسی لەوەکرد کە نەخۆشەکان دوای چەند رۆژێک لە چارەسەر وەرگرتن بە تەندروستییەکی باشەوە دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە، وەک دەڵێت، “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن یان لێکەوتەی خراپ بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمارنەکراوە”.

سەبارەت بە هۆکاری نەخۆشییەکە کە ئایا بەکتریا یان ڤایرۆسە وتی، “وەک سەرەتای دەرکەوتنی باسمان کردووە هۆکارەکەی ڤایرۆسە، بەڵام حاڵەتی بەکتریاشمان هەیە کە لە زیادبووندان ئەگەر لە سەرەتادا لە 10 حاڵەت یەکێکی بەکتریا بووبێت ئێستا دووان بۆ سیانیان بەکتریان”.

باسی لەوەکرد کە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ژمارەیەکی زۆر سامپڵی نەخۆشەکانی ناردووەتە دەرەوەی وڵات بۆئەوەی بەوردی جۆری ڤایرۆس و بەکتریاکە دەستنیشانبکرێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، بەهۆی ئەوەی کە 25 کارمدنی بۆ دامەزراندوون و ئەوەش هاوکاریکردوون بۆ کردنەوەی هۆڵێکی تر لە نەخۆشخانەکە بۆ چارەسەرکردنی منداڵانی نەخۆش.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات

بابەتی دواتر

ئەوەی پێویستە لەبارەی هەڵبژاردنەكانی توركیاوە بیزانیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share