کەشناسی: خۆڵبارین دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەبێت و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی خێرایی با زیاد دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هەروەها ئەگەری بوونی تۆز و خۆڵبارین هەیە لە بەشێک لە پارێزگاکانی کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (1-3) پلەى سیلیزى.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم: هەڵمەتێكی چەواشەكارانە دژی سلێمانی هەیە و ‏دەرهاویشتەی سیاسییە

بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی بانكی ناوە‌ندیی ھە‌رێم / سلێمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ماوە‌یە‌كە‌ ھە‌ڵمە‌تێكی چە‌واشە‌كارانە لە‌ دژی سلێمانی ھە‌یە‌، بەتایبەت…
Total
0
Share