وەزارەتی نەوت: لە راگرتنی نەوتی هەرێمدا رۆژانە بەبڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت زیانمان بەردەکەوێت

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هەناردە و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە، رۆژانە بە بڕی 500 هەزار بەرمیل نەوت زیانیان بەردەکەوێت.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق پابەند دەبێت بە بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت کە لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە دراوە، جەختیکردەوە کە عێراق سەرەڕای کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەهۆی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیشەوە زیانی بەرکەوتووە.

وەزیری نەوت دەڵێت، زیانەکانی عێراق لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بەبڕی 500 هەزار بەرمیل نەوتە.

راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق دۆسیەی هەناردەی نەوتی هەرێمی لەڕێگەی تورکیاوە بردەوە و هەناردەکردنەکە بە نایاسایی دانرا و تورکیا ناچارکرا بە راگرتنی فرۆشتنی ئەو نەوتە.

بابەتی پێشتر

هونەرمەندی شێوەکار گارا رەسوڵ کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

ناسا رۆبۆتی مار رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بۆ دۆزینەوەی ئاو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە نەینەوا روویدا

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر، پارێزگای نەینەوای هەژاند. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی…
Total
0
Share