ناسا رۆبۆتی مار رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بۆ دۆزینەوەی ئاو

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رۆبۆتێکی شێوە مار رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات بۆ دۆزینەوەی ئاو لەسەر هەسارەی زوحەل و ئەوەش پاڵپشتیی مرۆڤ دەکات بۆ بونیادنانی ژیان لە بۆشایی ئاسمان.

ناسا رۆبۆتێکی شێوە “مار”ی ئاشکرا کرد کە رەوانەی ئێنسێلادۆس دەکرێت کە یەکێکە لە 83 مانگەکانی زوحەل بۆ گەڕان بەدوای ئاودا.

بەپێی هەواڵێکی “نیویۆرک پۆست”، رۆبۆتەکە درێژییەکەی نزیکەی 4 مەتر و کێشی نزیکەی 100 کیلۆگرامە، هەروەها توانای ئەوەی هەیە بە بەکارهێنانی پێکهاتەی دیسکی سووڕاوە بەسەر شوێنە سەختەکاندا خۆی بخلیسکێنێت.

ئەم رۆبۆتە لە لایەن تاقیگەی جێت پولشنی ناسا لە تاقیکردنەوەیەکی نوێی رۆبۆتێکی شێوە مار پەرەی پێدراوە کە دەتوانێت خۆی لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکانی رووی ئەو هەسارەیەدا بگونجێنێت و بەدواداچوون بۆ تەنە ئاسمانییەکان بکات.

تیمەکە هیوادارن ئەم رۆبۆتە بنێرن بۆ بۆشایی ئاسمان بۆ یارمەتیدانی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە کۆنەی کە ئایا ژیان لە دەرەوەی زەوی بوونی هەیە یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای فەیسبوك، كە هەریەك لە فەیسبوك، واتساپ و ئینستاگرام دەگرێتەوە ڕاوەستا، ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی سەرچاوەی پەیوەندییە…
زیاتر ببینە

ئەمشەو پڕترین مانگی تابان لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت
دوو هێندەی مانگی تابانی ئاسایی گەورەتر و پڕتر دەبێت

ئەمشەو مانگی تابانی تەواو پڕ لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، بەپێی زانستی گەردوونناسی ئەمشەو مانگی تابان پڕتر و گەورەتر…
Total
0
Share